سەردێر

“بەڕێوەبردنی وڵات لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەی ئێستا نابێت”

خەڵك-
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئیش وكارو بەڕێوەبردنی وڵات لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەی ئێستا نابێت ئەوانەی لەدەسەڵاتن پێویستە چاكی كەن و باشیكەن ئەگەر پێشیان ناكرێت هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیەنن.

سەلاحەدین موحەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لەساڵیادی راگەیاندنی حزبەكەی ڕایگەیاند، ئیش وكار و بەڕێوەبردنی وڵات لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەی ئێستا نابێت ئەوانەی لەدەسەڵاتن پێویستە چاكی كەن و باشیكەن ئەگەر پێشیان ناكرێ هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیەنن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا زەڕوڕەتیكی حەتمیە و ناتوانرێ وازی لێ بهێندرێت و بەشێك لەقەیرانەكانیش بەو ڕێكەوتنە بەستراوەتەوە بۆیە پێویستە هەردوولا ڕێكبكەون بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكرێت.