سەردێر

لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ئەو ئەفسەرەی لە چەند شەوی ڕابردوو كێشەی لەگەڵ پاسەوانەكانی قادر عەزیز هەبووە ، هیچ پەیوەندییەكی بە لیواكەیانەوە نییە، دەشڵێت ،” هیوای ئارامی وخۆشگوزەرانی بۆهەموو لایەك دەخوازین”.

لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە چە ند ڕۆژێك لەمەوبەر كێشەیەك ڕوویدا لە نێوان ئەفسەرێك و پاسەوانەكانی قادرعزیر و نوسینگەكەیان لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، گوایە ئەفسەری ناوبراو لە لیوای یەكی پاراستنی سلیمانییە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو ئەفسەرە ھیچ پەیوەندییەكی بە لیواكەمانەوە نییە.

دەقی روونكردنەوەكە…

روونكردنەوەیەك لە لیوای یەكی پاراستنی سلێمانییەوە
بە داخەوە چە ند ڕۆژێك لەمەوبەر كێشەیەك ڕویدا لە نێوان ئەفسەرێك و پاسەوانەكانی ھە ڤال قادرعزیر.

نوسیگەی راگە یاندنی ھەڤاڵ قادرعزیز لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە گوایە ئەفسەری ناوبراو لە لیوای یەكی پاراستنی سلیمانییە.

ئێێمە لەگەڵ خەمخۆری و پەرۆشیمان بۆئاسایش و ئارامی تەواوی شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان و شاری سلیمانی بەتایبەت بۆ رای گشتی روون دەكەینەوە كە ئەو ئەفسەری ناوبراو ھیچ پەیوەندییەكی بە لیواكەمانەوە نییە بە ھیوای ئارامی وخۆشگوزەرانی بۆھەمووان.

راگەیاندنی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان