سەردێر

وەزارەتی پەروەردە ؛ لە هەر پۆلێك توشبوویەك تۆماركرا پۆلەكە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتین دەكرێن

خەڵك-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەماسكەوە و بە خۆپارێزی دوور كەوتنەوە لە یەكتری خوێندن بەردەوام دەبێت ، دەشڵێت،”لە هەر پۆلێك توشبوویەك تۆماركرا پۆلەكە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دادەخرێت و قوتابیانی پۆلەكەش لەماڵەوە كەرەنتین دەكرێن” .

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك ڕێنمایی تەندروستی بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە بە ئامێری گەرمیپێو قوتابیان و خوێندكاران پشكنینیان بۆ دەكرێت، هەر خوێندكارێك پلەی گەرمی لە 37.2 زیاتر بوو ناوەندە تەندروستییەكانی لێ ئاگادار دەكرێتەوە .

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لەكاتی بوونی 5 حاڵەتی توشبوو بە كۆرۆنا پێویستە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ ئەو پۆلە دابخرێت و قوتابخانەكە پاكژبكرێتەوە و پاشان قوتابخانە بكرێتەوە .

 

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎دەق‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎دەق‎‎