سەردێر

بەوێنە ؛ لافاو پردێكی لە قەڵادزێ برد

خەڵك-
بەهۆی دروست بوونی لافاو پردێكی نێوان شارۆچكەی پشدەر بۆ گوندەكانی گەرمكان ئاوی بردی و قایمقامی شارۆچكەكەش بۆ خەڵك زانیاری دەخاتەڕوو .

بەكر باییز ، قایمقامی شارۆچكەی قەڵادزێ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو پردە لە لایەن غەسالەكانی ئەو ناوچەیەوە دروست كراوە، ئێمەش لە ڕێگەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەوە هەندێك ئارمكۆی بۆ كراوە .

وتیشی ،” لەم وەرزەدا هاتووچۆی هاووڵاتیان بەهۆی وەرزی سەرماوە ڕەنگە زۆر نەبێت ، بەڵام كار ئاسانییەكی باش بوو بۆ هاووڵاتیانی ئەو گوندانەی دەكەونە سەر ئەم ڕێگایە، تا مانگی شەش و حەوت هیچ كارێكی تێدا ناكرێت بەهۆی زۆری ئاوی زێكەوە”.

ڕاشیگەیاند، ڕێگای دیكەهەیە بۆ گەیشتن بە گوندەكانی گەرمكان بەڵام ڕێگاكە دوور دەكەوێتەوە یان دەبێت بە بەلەم هاتووچۆ بكەن یاخود لە دەربەند لەوێوە بچێتەوە بناری ئاسۆس .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ دروستكردنی پردێك لەو جێگەیە پێویستی بە پڕۆژەیەكی ستراتیژی گەورە هەیە ، چونكە پانتاییەكەی زۆرە و بە پانی زێی دەبێت پرد بكرێت بۆیە لە تاوانی حكومەتدا نیە .

‎May be an image of ‎‏‎‎body of water‎‎‏ و ‏سروشت‏‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎