سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان

خەڵك-
سێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنن، كە ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری سەرچاوەكانی ئاو سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان قسەیان كرد، دەشڵێت ،” عیراق داوای كردووە ڕاژە و مووچەیان بگوازرێتەوە، بەڵام هەرێم قبوڵی نەكردوە”.

هەر یەك لە هۆشیار عەبدوڵا و جەمال كۆچەر و ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە ، كە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عیراق قسەیان كردووە، وەزیر ئەوەی پێی ووتون، كە چەند جارێك داومان كردوە ڕاژە و مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان بگوازرێتەوە سەر وەزارەتەكەی هەرێم قبوڵی نەكردوە و نەهاتووە بە دەممانەوە.

وەزیر باسی ئەوەیكرد، كە دوو هەفتەیە داوای دیداری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كردووە بۆ چارەسەری ئەو پرسە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، وەك ئەندامانی هاوپەیمانی هیوا لە لیژنەی دارایی ڕەخنەیەكی زۆرمان ئاڕاستەی وەزیر كرد، كە چۆن تا ئێستا بۆ چارەسەری ئەو پرسە زیاتر نەجوڵاوە، رایگەیاندووە، كە ئەو هەموو ڕێكارێكی گرتۆتە بەر ، بەڵام هەرێم بەدەم داواكانیەوە نەچووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، وەك لیژنەی دارایی بڕیاریاندا لەناو یاسای موازەنەدا ڕێگە چارەی كێشەكانی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و فەرمانگە ئیتیحادییەكان بە دەقێكی تایبەت جێكەوت بكەن.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان