سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 335 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 3607 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 3 كەس و سلێمانی 2 كەس و لە گەرمیان 3 كەس و دهۆك 16 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 335 كەس چاكبوونەوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3485 كەس .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە