سەردێر

پۆلیس، دوو تۆمەتباری دەستگیر كرد

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونی سەر بەبەشی پۆلیسی دوكان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە كەسێكیان بێهۆش كردبوو دواتر ئۆتۆمبێلەكەیان بردبوو.

ئاشكراشیكرد، پاش ئەوەی كەسێك سكاڵای تۆمار كرد لەسەر دوو تۆمەتبار كە داوای گەیاندنی مادەیەكی خۆراكییان لێكردووە كە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵوجە، دوای گەیاندنی مادەخۆراكییەكە، تۆمەتبارەكان هێرشدەكەنەسەری و بەمادەیەك بێهۆشی دەكەن و ئۆتۆمبێلەكەی دەبەن.

ڕوونیشیكردەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری ورد، توانرا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون بەهاوكاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیربكرێن و ئۆتۆمبێلەكەش بدۆزرێتەوەو دوای ڕێكارەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە و هەردوو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع)یش بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.