سەردێر

شەهیدانی سلێمانی: پێویستە ئێزدییەكان قەرەبوو بكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ئێزدییەكان قەرەبوو بكرێنەوە و پڕۆژەیاسای ڕزگاربووانیش دەنگی لەسەر بدرێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بەبۆنەی بە خاك سپاردنی ڕوفاتی 104 كوردی ئێزدی پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە و ئاماژەش بۆ ئەوە دەكەن كە “خوازیارن حكومەتی هەرێم و ناوەند هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەوی خوشك و برایانی ئێزدی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی داواش لەسەرجەم فڕاكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بە زووترین كات كار بۆ تێپەڕاندن و دەنگدان بە پڕۆژەیاسای ڕزگاربووانی ئێزدییەكان بكەن”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیارە سەر لە بەیانی سبەینێ‌ شەممە لە ڕێوڕەسمێكی فەرمیدا ڕوفاتی ئەو 104 كوردە ئێزدییەكان بەخاك بسپێردرێن كە دوێنێ لە بەغداوە بەرەو گوندی كۆچۆی شنگال بەڕێكران.

خەڵك – بەشی هەواڵ