سەردێر

 ئەمریکا کۆمەکی مۆزەخانەی سلێمانی و ئینستتیوتی کەلەپووری کورد دەکات

خەڵک

کونسوڵی گشتی ئەمریکا سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی کردو بەهاوڕێیەتی هاشم حەمە، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە گەلەری پێش مێژوویان لەناو مۆزەخانەکە کردەوە، کە حکومەتی ئەمەریکا کۆمەکێکی دارایی بەبڕی ٥٠ هەزار دۆلار بۆ تەرخان کردووە.

هەروەها کونسوڵی گشتی سەردانی ئینستیتیوتی کەلەپوری کوردی کردو لە گەڵ مەزهەری خالقی، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتەکە کۆبووەوە .

حکومەتی ئەمریکا دوو کۆمەکی دارایی بەکۆی گشتی نزیکەی ٢٥٠ هەزار دۆلاری بۆ ئینستیتیوتی کەلەپوری کوردی تەرخانکردووە بۆ بە دیجیتاڵکردنی ئەرشیفی دەوڵەمەندی ئینسیتیوتەکەو هەرەوها خستنە بەردەستی خوێنەرانی لەڕێی ئینتەرنێتەوە لەسەرانسەری جیهاندا.

کورتەیەکی ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی کۆمەکەکان لەم لینکانەوە بەردەستن.

 مۆزەخانەی سلێمانی: http://tiny.cc/96bctz

ئینستیتیوتی کەلەپوری کوردی: http://tiny.cc/ibbctz

کونسوڵی گشتی لەگەڵ بروس فێرگسون، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق-سلێمانی کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردنی پرۆسەی خوێندن و کاری هاوبەشی نێوان زانکۆی ئەمریکی و زانکۆ ئەمەریکیەکان و هەروەها کارەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە جێندەرو گەشەپێدانی زانکۆی ئەمەریکی لەگەڵ دکتۆر چۆمان هەردی، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە تاوتوێکرد.

هەروەها کونسوڵی گشتی لەگەڵ دکتۆر هێمن لەتیف، بەڕێوەبەری دەستپێشخەری پێشەنگکاری کۆبووەوە.

هەرلەمیانی سەردانەکەدا ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی سەردانی سەنتەری میترۆی بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان کردو لەگەڵ سافی سەنتەری میترۆدا کۆبووەوە بۆ باسکردنی ڕەوشی ڕاگەیاندن و ئەو ئاڵنگاریانەی دێنەڕێی ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. کونسوڵی گشتی دەستخۆشی لەکارەکانی سەنتەری میترۆکردو پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای بۆ ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین دەربڕی.

لەدوا وێستگەی سەرانەکەیدا کونسوڵی گشتی سەردانی مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەی کرد بە هاوڕێیەتی ئاکۆ غەریب، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە.