سەردێر

سبەینێ‌ گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەبێت

خەڵك-
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری 269 لە گەڕەكی قڕگە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی گەڕەكی قڕگە بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (۲٦۹) سبەینێ شە‌ممه (6/2/2021) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بۆیە لە كاتژمێر (8 ی بەیانی تا 3 ی پاش نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە ئەو پێوەرە زیرەكەی دەبەسترێت تاوەكو 60 ئەمپێر كارەبا دەدات و لەوەزیاتر دەكوژێتەوە و بە كەمكردنەوەی ئامێرە كارەباییەكان خۆی هەڵدەبێتەوە.