سەردێر

بەدیاریكردنی دوژمنی ستراتیژی گەلی كورد یەكێتی نەتەوەیی دێتە دی

خەڵك-
ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات ڕایدەگەیەنێت ، یەكێتی نەتەوەیی كوردان، بە دیاریكردنی دوژمنی ستراتیژی گەلی كورد، دێتە دی، دەشڵێت”هەڵوێستەكانی ئەمدواییەی حكومەتی دیمەشق بەرامبەر خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا، بە هاوكاریی دەوڵەتی تورك بووە”.

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە، لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (ڕۆژئا‌فا)، ڕایگەیاندووە، هەڵوێست ‌و ئاڵۆزییەكانی ئەمداوییەی حكومەتی دیمەشق بەرامبەر خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا، بە هاوكاریی دەوڵەتی تورك بوە كە هەوڵی لاوازكردنی ڕۆژئاوا دەدات.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كاتێك گەلی كورد، توانی دوژمنی ستراتیژیی خۆی دیاری بكات، ئەو كات یەكێتی نەتەوەیی كورد دێتە دی ، دوژمنی ستراتیژیی گەلی كوردیش، لە ئێستادا دەوڵەتی توركیایە .

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان