سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆ حەوت كەس بریندار بوون

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی پێكداداندا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەكە حەوت كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو پێنجشەممە لەنزیك شارەوانی ساڵح ئاغا ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی ( هۆندای ئەلنترا و كیا لۆتز ) ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە حەوت كەس بریندار بوون، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ڕوودانی ڕووداوەكە لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە دەستی پێكردوە .