سەردێر

هەفتەی داهاتوو رەشنوسی پڕۆژەی بودجە ئامادە دەبێت

خەڵك-
ئەندامێكی لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەی بودجەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، هەفتەی داهاتوو ڕەشنوسی پڕۆژەی بودجەی هەرێم ئامادە دەكەن و دواتر رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكەن، دەشڵێت،” ئەولەویەت بۆ ئەو پرۆژانەیە كە زیاتر خزمەتگوزارین و كاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر باروگوزەرانی هاووڵاتیان دەبێت”.

زاگرۆس فەتاح، ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەی بودجەی هەرێم لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، لەماوەی ڕابردوودا گفتوگۆی چڕوپرمان هەبوو لەگەڵ وەزارەت و دەستەكانی حكومەتی هەرێمی تایبەت بە ئامادەكردنی ڕەشنووسی بودجەی 2021ی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، كۆبوونەوەكان بەشێوەیەك بوون، كە ئەولەویەت بۆ ئەو پرۆژانە بێت زیاتر خزمەتگوزارین و كاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر باروگوزەرانی هاووڵاتیان هەیە ، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر بنەمای دەرەنجامی ئەو كۆبوونەوانە و داتای پرۆژەكان هەوڵ دەدەن ڕەشنووسی پرۆژەیاساكە تەواو بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەردوو بەشی بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی بەكاربردن وەك یەك پاكێج لە ژێر ناوی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن.