خەڵك-
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو بەبڕی زیاتر لە (60) ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانمان كردووە لە سندوقی شێرپەنجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی ئەو سەرچاوانەی پێویستن بۆ تیمەكانی پزیشكی تاكو چارەسەری شێرپەنجەی پێبكەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە بۆنەی رۆژی جیهانی تووشبووانی شێرپەنجەیە و گرتەیەكی ڤیدیۆیی تایبەت بە چیرۆكی ژنە تووشبوویەكی شێرپەنجەی بڵاوكردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دووپاتكردەوە .
ڕایگەیاندووە، كە ساڵی رابردوو بەبڕی زیاتر لە (60) ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانمان كردووە لە سندوقی شێرپەنجەی حكومەتی بۆ دابینكردنی ئەو سەرچاوانەی پێویستن بۆ تیمەكانی پزیشكی تاكو چارەسەری شێرپەنجەی پێبكەن، وێڕای دروستكردنی بنكە و سەنتەری پێشكەوتوو و دەستەبەركردنی كەلوپەل و دەرمان.
On #WorldCancerDay, I send my thoughts to cancer survivors, those battling this disease, and the many it has taken from us. My government is committed to supporting patients like Zhalla and her family. pic.twitter.com/QjWlXEcJos
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) February 4, 2021