سەردێر

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

لەكاتژمێر 9ی ئەمشەوە بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا ئاسمانی هەموو ناوچەكانی هەرێم و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق هەوری تەواوە وە لە هەندێك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق باران بارین دەستی پێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینیش دەكرێ لە دوای كاتژمێر 9 ی شەو نمە باران لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و كەركوك وگەرمیان و سلێمانی و هەولێریش دەست پێبكات پاشانیش لە ناوچەكانی دیكەی هەرێم دەست پێدەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە ، لە ئێستا ئاسمانی هەموو ناوچەكانی هەرێم و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق هەوری تەواوە وە لە هەندێك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق باران بارین دەستی پێكردوە وە .