خەڵك-
پرۆژەی ناساندی جێنۆسایدی ئێزدییەكان بە فەرمی لە پەرلەمانی بەلجیكا دەستیپێكرد، ئەمەش لەڕێی دەستپێشخەرییەك كە لەلایەن پەرلەمانتار دكتۆر جۆرج دالامان دۆستی كورد لە پارتی CDHی بەلجیكی و بە پاڵپشتی پارتی NVAپێشكەش كرابوو.
ئەمرۆ پێنج شەممە، لە پەرلەمانی بەلجیكا و لە لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیكا، پرسی قەتڵوعامكردنی ئێزدییەكان تاوتۆ دەكرێت و دواتر پرسەكە لە دانیشتنێكی فەرمیدا لەیەن پەرلەمانی وڵاتەكەوە دەخرێتە دەنگدانەوە.
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا لە پەیوەندیدا لە گەڵ جۆرج دالامان، سوپاسی هەوڵەكانی كردووە و پشتگیری و هاوكاری حكومەتی هەرێمیشی بە مەبەستی سەرخستنی پرۆژەكە راگەیاندووە.
دكتۆر دالامان دۆستی نزیكی كوردستانە و لە كاتە تەنگانەكاندا پشتگیری كوردستانی كردووە و چەندجاریش سەردانی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانی كردووە و ئەندامی لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیكایە و پێشتر ئەندامی رٍێكخراوی جیهانی دكتۆری بێ سنوور بووە.