خەڵك-
لیژنەی ئارایشتگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی رابردوودا لیژنەكەیان زیاتر لە (80) ئارایشتگای بەسەركردوەتەوە و دوو شوێنیشی داخستووە.
هاوبەش ئاراز، سەرۆكی لیژنەی ئارایشتگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لە مانگی رابردوودا لیژنەكەیان (87) سەردانی بۆ ئارایشتگا و هەموو ئەو شوێنانەی خانمان بۆ جوانكاری ڕازاندنەوە ڕووی تێدەكەن ، ئەنجامداوە لەو ژمارەیە (9) شوێنیان ئاگاداركراونەتەوە پایەندی ڕێنمایەكانی كاركردن بن و هەروەها (31) پسوڵەی سەرپێچیش تۆماركراوە.
ڕاشیگەیاندووە، كە بەشێكی زۆری شوێنەكان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی و مەرجەكانی دیكەی كاركردن جێیەجێ دەكەن ، ئەمەش لە ئەنجامی چاودێرییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوەیە بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان، كە لیژنەكان سەردانی شوێنەكان دەكەن و سەرپێچیكاران روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە.
ئاشكراشیكردووە، بەهۆی دووبارە كردنەوەی سەرپێچییەوە لەمانگی ڕابردوودا لیژنەكە دوو شوێنی داخستوە و خاوەنەكانیشیانی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی توند كردوەتەوە.