سەردێر

هەولێر، هەندێك كافتریا كوپێك نیسكافێ‌ بە 15 دۆلار دەفرۆشێت

ژمارەەیەكیان دادەخرێن

خەڵك-
قایمقامیەتی هەولێر، داخستنی ژمارەیەك كافرتیا ڕادەگەیەنێت كە نرخی خۆراك و خواردنەوە بە گران دەفرۆشن بە كڕیارانیان.


بەپێ ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن قایمقامیەتی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”بابەتی نرخەكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر جیاوازە، ئەمەش لەسەر ئاستی جیهان ئاساییە و لە چێشتخانە میلییەكان نرخ لەوانەی تر هەرزانترە، بەڵام لە هەندێك شوێنی تر نرخەكان بەشێوەیەكی نەشیاو بەرزدەكرێنەوە، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایی خەڵك، بۆیە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە كرا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە چەند شوێنێك نرخەكان سنوری شیاوییان بەزاندووە و زۆر گرانن، بەجۆرێك كە لە یەكێك لە كافتریاكان نرخی كوپێك نیسكافێ‌ بە 15 بۆ 16 دۆلار بووە، بۆیە ئێمە ئاگادارمان كردنەوە لەبەرانبەر بەرزكردنەوەی نرخەكان”.

ئەم ڕاگەیەندراوەی قایمقامیەتی هەولێر لەكاتێكدایە كە خەڵك بە گشتی و توێژی لاوان بە تایبەت لە شاری هەولێر، سكاڵا بەدەست بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنی و خواردنەوەكان دەكەن لە گازینۆ و كافتریاكان، هەندێكیش لەوانە هۆكارەكە بۆ نەبوونی چاودێری دەگێڕێنەوە.