سەردێر

ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە شارێكی هەرێم زیادی كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 48 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 3331 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 8 كەس و سلێمانی 11 كەس و لە گەرمیان 1 كەس و دهۆك 28 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 438 كەس چاكبوونەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە هەرسێكیان لە دهۆك بوون.

No photo description available.