خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سماقوڵی هەولێر 4 كەس بریندار بوون و كەسێكیش گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سماقوڵی ھەولێر ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی ئۆپترا و فۆرد ڕوویدا.
ڕاشیگەیاندووە، لە ڕووداوەكەدا ھاووڵاتیەك بەناوی (زانا عەبدولصەمەد جەمال) لەدایكبووی 1996 گیانی لەدەستدا، كە خەلكی سەروچاوەیە و چوار سەرنشینی تر بریندار بوون.
سەبارەت بە هۆكاری ڕووداوەكە هاتووچۆی كۆیە ئاشكرای كردووە، “جگە لەیەك سایدی ڕێگاكە شۆفێرێك كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چۆتە سایدی بەرامبەر”.