سەردێر

مەلا یاسین پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بێگەرد تاڵەبانی دەكات

خەڵك-
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی دڵشاد تاڵەبانییەوە پرسەنامەیەك ئاڕاستەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم دەكات.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان- سلێمانی لە پرسەنامەیەكدا بۆ بێگەرد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەكردووە، “بەناوی خۆم و هاوكارانم لەیەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، هاوخەمیمان بە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان ڕادەگەیەنین و داواكارین خودای گەورە، ئەم كەسایەتییە دیارەی نیشتمان، بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و ڕۆحی ئارام و ئاسوودە بێت”.

بەرێزان / بنەماڵەی كۆچكردوو دڵشاد شكرالله تاڵەبانی
بەڕێز/ خاتوو بێگەرد تاڵەبانی

هەواڵی كۆچی دوایی، جەنابی باوكی ئازیزتان كەسایەتی ناسراو و نیشتمانپەروەر (دڵشاد شكرالله تاڵەبانی) لەدڵەوە خەمباری كردووین.

لەم بۆنە ماتەمەدا، بەناوی خۆم و هاوكارانم لەیەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، هاوخەمیمان بە ئێوەی بەرێز و سەرجەم بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و داواكارین خودای گەورە، ئەم كەسایەتییە دیارەی نیشتمان، بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و ڕۆحی ئارام و ئاسوودە بێت.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی