سەردێر

داوای كردنەوەی خول بۆ پەرلەمانتاران دەكرێت

لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لە پەرلەمانی كوردستان داوا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە خول بۆ پەرلەمانتاران بكرێتەوە.


لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەكارییەكان و ھەنگاوەكانی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١، لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە بۆ پەرلەمان كۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، بڕیاردراوە بە نووسراوی فەرمی داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت، بەھەماھەنگی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان، خولێك بۆ پەرلەمانتاران بكرێتەوە بۆئەوەی شارەزایی لەسەر شێواز و چۆنیەتیی گفتوگۆكردن لەسەر وردەكارییەكانی ناو پڕۆژەیاسای بودجە وەربگرن، چونكە ماوەی چەند ساڵێكە بەھۆی خراپی دۆخی داراییەوە پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێم ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ