سەردێر

سلێمانی؛ سبەینێ گەڕەكی قڕگە كارەبای نابێت

خەڵك –
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری گەڕەكی قڕگە پشت مزگەوتی فەجر دەكەنەوە، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی قڕگە ئاگادار دەكەنەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونە پشت مزگەوتی فەجر نزیك مزگەوتی (سید نجم الدین) لە سەر فیدەری (263) سبەینێ سێشە‌ممە (2/2/2021) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

دەشڵێت،”لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت ، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە ، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان