خەڵك-
بەلای كەمەوە سەربازێكی سوریایی كوژراو 4ی دیكەش بریندار بوون لە رۆژی یەك شەممە لە شەڕێكی چەكداری دا لەنێوان هێزەلایەنگرەكانی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد و هێزە ئاسایشییەكانی رۆژئاوای كوردستاندا لە شاری قامیشلۆ.
هێزە حكومییەكانی سەر بە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا پشتیوانی رێكخستنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان كرد لە دژی یەپەگە لە نێو شاری قامیشلۆدا.
خۆپیشاندەران خوازیاری هەرچی زووتری لابردنی گەمارۆی سەر ناوچەی چوارگۆشەی ئەمنی نێوەڕاستی شار بوون لەلایەن شەڕڤانەكانی یەپەگە و هێزە ئاسایشییەكانەوە.
لە وەڵامدانەوەی هێزەكانی یەپەگەدا ئاڵۆزی هاتووەتەگۆڕێ، شەڕ و پێكدادان لەنێوان هەردوولایەندا سەری هەڵداوە، سەربازێك كوژراوە و 4ی دیكەش بریندار بوون، بەپێی سەرچاوەكان.
یەپەگە وەڵامی هەبوو بۆ هێزە حكومەتییەكان كاتێك ژمارەیەك لە ئەندامەكانیان لەلایەن ئەو هێزانەی سەر بە دیمەشقەوە دەستبەسەركرابوون لە قامیشلۆ.