خەڵك-
پارێزبەندی لەسەر 3 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هەڵگیرا.
بەپێی زانیارییەكان ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، 2 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان پارێزبەندییان لەسەر لابراوە.
ئەو ئەندامانەی پارێزبەندییان لەسەر لابراوە بەهمەن كاك عەبدوڵڵا لە فراكسیۆنی پارتی، عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد لە فراكسیۆنی گۆڕانن.
هۆكاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر ئەندامانی پەرلەمان بەهۆی تۆماركردنی چەند سكاڵایەكە لەسەریان لەسەر چەند دۆسێیەك.