سەردێر

“قوربانیانی دەستی تیرۆر قەرەبوو دەكرێنەوە”

لە سنووری شارۆچكەی شێخان نووسینگەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی تیرۆر بە فەرمی كرایەوە.


سەردار شێخ یەحیا، قائیمقامی شێخان، ڕایگەیاند، نووسینگەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی تیرۆر بە فەرمی لە شێخان كراوەتەوە و ھەر ھاووڵاتییەك بە ھۆی شەڕ و كردەوە تیرۆریستییەكان زیانی بەركەوتبێت، دەتوانێت فۆڕم پڕ بكاتەوە و بە گوێرەی زیانەكانی لەلایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە قەرەبوو دەكرێتەوە، زیانلێكەوتووانیش لە دوای نیسانی ٢٠٠٣ دەگرێتەوە.

قائیمقامی شێخان دەشڵێت، ئەوانەی ماڵیان ھەبووە، بەپێی خەمڵاندن قەرەبووی ماددی دەكرێنەوە، ئینجا زیانەكان لەناوچوونی خانوو و ئۆتۆمبێل و پڕۆژە بێت یان ھەر بابەتێكی تر.

سەردار شێخ یەحیا ئاشكراشی كرد: “ئەوانەی كەسوكاریان شەھید بووە یانیش بێسەروشوێن بوونە، مووچەیەكی مانگانەیان بۆ خەرج دەكرێت، بەڵام بۆ بریندارانی دەستی تیرۆر، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی پارەیەكی مانگانە وەك ھاوكاری بۆیان دیاری دەكرێت، داوا لە ھاووڵاتیانیش دەكەین سەردانی نووسینگەی قەرەبووكردنەوە بكەن”.

خەڵك – بەشی هەواڵ