تیرۆریستانی داعش پەلاماری هێزە عیراقییەكانیان لەگوندی شێرگی سەر بە شارۆچكەی خانەقین داوە.
بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو ژمارەیەك چەكداری داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیس و حەشدی شەعبیان لەگوندی شێرگی سەر بە شارۆچكەی خانەقین داوە.
پێشتر، داعش چەند جارێك لەهەمان گوند پەلاماری هێزە عیراقییەكانی دابوو.
هەر بەپێی زانیاریەكان لەسنوری جەلەولا و لەناوچەی ئیسڵاحیش داعش پەلاماری هێزە عیراقییەكانی داوە.
خەڵك – بەشی هەواڵ