سەردێر

چەند بژاردەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن ئامادەدەكرێت

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان چەند بژاردەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەدە دەكات.


عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە كوردسات نیوزی ڕایگەیاندووە، هەرچەندە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دوابڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەدات، بەڵام لەبارەی چۆنیەتی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن، چەند بژاردەیەكیان ئامادەكردووە و ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كراون، وەزارەتی پەروەردەش پێشنیازی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن ئامادە كردووە.

عەبدولواحید محەمەد وتیشی، یەكێك لە بژاردەكان ئەوەیە لەو شوێنانەی ژمارەی خوێندكارانیان زۆرە بە تایبەتی لە شارەكان، دەوام بەشێوەی نۆرە بكرێتەوە، واتا سێ ڕۆژ بە سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، بەڵام لە گوندەكان كە ژمارەی خوێندكار كەمترە، دەكرێت ڕۆژانە دەوامی ئاسایی بكرێت.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاشیگەیاند، داوایانكردووە پێداچوونەوە بە بەشە وانەكان و پڕۆگرامەكانی خوێندندا بكرێت، هاوكات دەسەڵاتیش بدرێت بە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پەروەردە بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن.

خەڵك – بەشی هەواڵ