سەردێر

كەركوك؛ برایەك بەگوللە دوو خوشكی خۆی كوشت و هەڵهات

خەڵك –
لە گەڕەكی ڕەحیم ئاوای پارێزگای كەركوك كوڕێك بە چەكی كلاشینكۆف دوو خۆشكی خۆی كوشت و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهات و تا ئێستاش دەستگیرنەكراوە ، پۆلیس دەڵێت لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

عامر نوری ، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، ئەمشەو لە كاتژمێر 7 لە گەڕەكی ڕەحیماوا برایەك دەستڕێژی لە دوو خوشكی خۆی كرد و هەردووكیان گیانیان لەدەستدا.
باسی لەوەشكردووە، كە كێشەكەیان كۆمەڵایەتی بووە، لە ئێستا تۆمەتبارەكە هەڵاتوە و تا ئێستا دەستگیرنەكراوە.

بە پێی زانیارییەكان ئەو دوو خۆشكە ناویان (پەرژین و ئەڤینە) و تەمەنیان لەنێوان (19 بۆ 25) ساڵیدا و پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.