سەردێر

مەلا یاسین : داوامان کردووە حکومەت لیژنە درووستبکات لەسەر هۆکاری تاپۆنەکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون

لە میانی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی بنکۆڵ، مەلا یاسین ووتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان باس لە هۆکارەکانی تاپۆ نەکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکات
مەلا یاسین دەڵێت”داوامان کردووە کە لیژنەیەک دروست بکرێت و لەوە بکۆڵێتەوە کە بۆچی ئەم یەکەی نیشتەجێبوونانە تاپۆ ناکرێت؟ هاوکات ئەو وەبەرهێنەی کەمتەرخەمە بە منیشەوە دادگاییمان بکەن”
بنکۆڵ لە ئامادە و پێشکەشکردنی رۆژنامەنووی بنکۆڵکاری کاروان رەحمانەو هەموو یەکشەممەیەک کاتژمێر ٩:٣٠ پەخش دەکرێت