سەردێر

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی بۆ بەشێك لە فەرمانبەران دەركرد

خەڵك-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی چاودێری بەخێوكەریان هەیە و تەواو بووە پێویستە درێژكردنەوەیان بۆ بكرێت بۆ ماوەی شەش مانگ و درێژكردنەوەش بەبێ داواكردنی ڕاپۆرتی پزیشكی دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی نووسراوێك، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە بۆ سەرجەم گەنجینەكان ڕەوانە كراوە تیایدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی چاودێری بەخێوكەریان هەیە و كاتەكەی تەواو دەبێت، پێویستە مۆڵەتیان بۆ درێژبكرێتەوە بۆ ماوەی شەش مانگ.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمكردنەوەی بەركەوتن درێژكردنەوەی مۆڵەتەكەیان بەبێ داواكردنی ڕاپۆرتی پزیشكی دەبێت.