خەڵك-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی- چەمچەماڵ وەرگەڕا.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 31ی كانوونی دووەم، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەسەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ- تەكیە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی بریندار بووە.
بۆ زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.