سەردێر

بەرپرسێكی ڕۆژئاوا بە ئامانج دەگیرێت

خەڵك-

فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕەققە ڕایدەگەیەنێت، بە هەڵە هێرشیان كردووەتەسەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سڤیلی دێرەزوور.

لە هێرشێكدا بۆ سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی غەسان یوسف، هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی مەدەنیی دێرەزوور، كەسێك كوژرا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.

فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕەققە لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ترافیكی سەربازیی لە دەوروبەری ڕەققە لە گەڕانی ئاسایی خۆیان بوون كاتێك كاروانێك كە لە سێ ئۆتۆمبێل پێكهاتوون، بەبێ هێواشكردنەوە بە بەربەستی هاتووچۆ ڕەتبوون، بۆیە لێیان بە گومان كەوتوون و گوللەیان لێداون.

ئاشكراشیكرد، فەرماندەیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی ڕەققە، دەستی بە لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە و فراوان كردووە، دوای ئەوەی ئەو كەسانەی دەستگیركردووە كە تەقەیان كردووە بۆ زانینی ئەوەی ڕوویداوە و ئاشكراكردنی ڕاستییەكان.

لای خۆشییەو ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی تەممووزی 2018ـەوە تاكو ئەمڕۆ، لە هەر چوار پارێزگای: حەلەب، دێرەزوور، ڕەققە و حەسەكە و ناوچەی منبج كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب و لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە، 660 كەس لە ڕیزی چەكداران، خەڵكانی سڤیل و ئەوانەی لە بواری نەوتدا كاردەكەن، كوژراون.