سەردێر

كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم دڵنیایی دەدات

كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایدەگیەنێت، گرفتە تەكنیكییەكەی كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆری غازی ئەمشەو چارەسەر دەكرێت.

كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، لە ئاگادارییەكەی بەپەلەدا ئەمشەو (شەممە 30ی كانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، “ئاگاداریی هاونیشتمانیان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناغاز لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی، كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لەكاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمشەو ڕوویدا”.

كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبا و وێستگەكان سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن و ئەگەری زۆر هەیە كاتژمێر 12:00ی ئەمشەو گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ