سەردێر

سەركونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاریان لە كاتی پێدانی ڤیزای بازرگانی كراوە، لە سەرەتای مانگی شوباتەوە جێ بەجێ‌ دەكرێت.

سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە تەواوی بازرگانان و چالاكانی ئابووری هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە، كە لە ڕۆژی دوشەممە ۱ی شوباتی ٢٠٢١ وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی ڕۆژانە (جگە لە ڕۆژانی پێنج شەممە) لە پاش نیوەڕوان كاتژمێر 1:30 بۆ 4:30 وەردەگیرێت.

لە ئاگادارییەكدا ئەوەشی بیری بازرگانان و چالاكانی ئابووری هێناوەتەوە كە بۆ وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێویستن:
١-پێناسی بازرگانی ماوەبەسەرنەچوو.
٢-خستنەڕووی كۆتا وەسڵەكانی كڕین لە ئێران و بانگهێشتنامەی فەرمی لەلایەن كۆمپانیا و هاوبەشە بازرگانیە ئێرانیەكان لەسەر پێویستی ئامادەبوون لە ئێران بۆ كرین، گفتوگۆ و ئەنجامدانی گرێبەست.
٣-تێستی PCR ی كرۆنا



هەلبژاردە

گرنگترینەکان