سەردێر

بەنداوی دوكان؛بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئاستی ئاوەكەی بەرزكردەوە

ئەندازیارێكی بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها یەك سانتیمەتر ئاو لە دەریاچەی دوكان بەرزبۆتەوە و دەشڵێت ،”ئەگەر لە دیوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (ئێران ) باران زۆر بێت ماوەی 24 كاتژمێری پێویستە تا دەگاتە بەنداوەكە”.

ڕێڤان بورهان ، ئەندازیار له بەنداوی دوكان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو تەنها 1 سانتیمەتر ئاوی بەنداوەكەی بەزركردۆتەوە و لە چاو ساڵی پار تا ئەمڕۆ نزیكەی 2 مەتر كەمتر ئاو گل دراوەتەوە ، بەرزی ئاویش لە سەر ئاستی ڕووی دەریاوە 494.62 مەترە.

وتیشی،” 16 مەتر ماوە بۆ ئەوەی ئاستی ئاوی دوكان بگاتە بێڵ ماوسەكە و پڕۆسەی سەر ڕێژبوون ڕووبدات و ئەمڕۆ بە تێكڕا 103 مەتر دووجا ئاو لەچركەیەدا هاتووە، هەروەها 12.6 ملم باران لەسەر دەریاچەی دوكان بارانباریوە و كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ بووە بە 147.8 ملم”.

ڕاشیگەیاند ، ئەگەر باران ئەمڕۆ و دوێنێ لە دیوی ئێران زۆر باری بێت ئەوا ماوەی 24 كاتژمێری پێویستە تا دەگاتە بەنداوی دوكان ڕەنگە سبەی گۆڕانكاری زیاتر هەبێت، ئەگەر بارانی زۆر باری بێت .

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان