سەردێر

هەپەگە؛ توركیا بەمەبەست ماڵ و شوێنی هاووڵاتیان دەكاتە ئامانج

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی توركیا بەمەبەست ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی و شوێنی ئاژەڵەكانیان دەكاتە ئامانج، لە هەرێمی گارەش ئامێری هەستیار بە دەنگی بڵاوكردووەتەوە.

هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لە سەر هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و بە مەبەست بە ئامانجكردنی ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە كاتژمێر 2:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ ناوچەكانی حاجی عومەران و برادۆست لە هەرێمی خواكورك بۆردوومان كراون، لەو بۆردوومانەدا هەڤاڵێكیان بەناوی “ئامەد دۆرشین” شەهید بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، فڕۆكە جەنگییەكان گوندی ئازادییان لە حاجی عومەران بۆردوومانكرد، زیان گەیشتە ماڵ و ئاژەڵی گوندییەكان، لەو شوێنەی هێرشی كراوەتەسەر، هیچ خاڵێكی هێزەكانمان لێی نییە، ئەو هێرشە بە مەبەست لەدژی گەلەكەمان لە ناوچەكە دەكرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، كە هێزەكانیان ٢٩ی ئەم مانگە كاتژمێر 2:10 خولەكی دوانیوەڕۆ، لە دەشتایی گوندی چەرۆبۆتكی لە ناوچەی مەیرۆك لە گارە، مێزەڵان بە ئامێری هەستیار بە دەنگ-یان دۆزییەوە، هێزەكانیان دوای بێكاریگەری كردنیان، ئەو ئامێرانەیان لە ناوچەكە دوور كردەوە، كە ئەو شوێنەش لەلایەن فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركەوە بۆردوومانكراون.

لەسەر هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆسەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا، هاتووە:

ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠١:٠٥ خولەكی دوانیوەڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان ناوچەی وەرخەلێی زاپیان بۆردوومانكرد.

ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠١:٣٠ خولەكی دوانیوەڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان ناوچەی سیدای زاپیان بۆردوومانكرد.

ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە كاتژمێر ١٢:٥٠ خولەكی نیوەڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان ناوچەی كاركەری زاپیان بۆردوومانكرد.

ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان ناوچەی سیدای زاپیان بۆردوومانكرد.

ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠١:٠٥ خولەكی دوانیوەڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان ناوچەی وەرخەلێ ئاڤاشینیان بۆردوومانكرد.