سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بەرەو نەمان دەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 48 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و یەك كەسیش گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٣٦٠٩ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 6 كەس و سلێمانی 3 كەس و لە گەرمیان 3 كەس و دهۆك 36 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 535 كەس چاكبوونەوە و یەك كەسیش لە دهۆك گیانی لەدەستداوە.

No photo description available.