سەردێر

كەسێك بە زیاتر لە دەفتەرێك دۆلارەوە دەستگیركرا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزینی (11 هەزار و 500 دۆلار) دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ.ح.خ) تەمەن 32 ساڵ دەستگیر كرد، كە لە بەردەم هۆتێلێك لە شەقامی 60 مەتری، لەناو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا بڕی (11 هەزار و 500 دۆلار)ی دزیبوو.

ئاشكراشیكرد، تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە بە جیا پێنج تاوانی دزیكردنی لە هەمان شوێن ئەنجام داوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، دەست بەسەر كۆی پارە دزراوەكەدا گیرا و ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە.

May be an image of 26 people and moneyMay be an image of one or more people and people standing