سەردێر

هاتووچۆ لە حاجی ئۆمەران ئاساییە

خەڵك-

بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، هیچ كێشەیەكی هاتووچۆ لە ئارادا نییە و ئاساییە.

عەبدولوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمشەو نزیكەی 5 سم بەفر باریوە و پلەكانی گەرما نزم بوونەتەوە.

وتیشی، “ڕێگای هاتووچۆ و ئۆتۆمبێل ئاساییە و لەگەڵ بارینی بەفرەكە خاوێنكراونەتەوە”.

بەهۆی دوو شەپۆلی بەفر و باران بارینەوە دوو هەفتەیە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەم شەپۆلە تاكو یەك شەممە بەردەوام دەبێت.