ئێوارەی ئەمڕۆ بە لە شارەدێی جەلەولا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوی سەردەمی داعش منداڵێك گیانیلەدەستدا.
ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە: بۆمبەكە لەگەڕەكی وەحدەی شارەدێی جەلەولا تەقیوەتەوە و منداڵێك بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
ڕوونیشكردەوە: چوار منداڵی تریش برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە: بۆمبەكە پاشماوەی كارەكانی داعش بووە لەناو شارەدێكە.
خەڵك – بەشی هەواڵ