سەردێر

كەركوك ؛ دوو ئەندامی داعش دەستگیركران

فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك ڕایدەگەیەنێت ، دوو ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە كاتی هەوڵی چوونە ناو ناوەندی پارێزگاكە دەستگیركراون .

فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەر دوو تیرۆریستەكە پێشتر بەپێی ماددەی 4-ی تیرۆر داواكراو بوون، كە یەكێك لە تیرۆرستەكان لە بازگەی تازەخورماتوو دەستگیركراوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، یەكێكی دیكە لە تیرۆرستەكان لە بازگەی عەلوە دەستگیركراوە،كە پێكەوە هەوڵی چوونە ناو ناوەندی پارێزگاكەیان داوە.