سەردێر

هۆشیار زێباری؛ هەموو سەركردەكانی كورد بەشداربوون لە بڕیاری سازدانی ریفراندۆمدا

 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەموو سەركردەكانی كورد بەشداربوون لە بڕیاری سازدانی ریفراندۆمدا، دەشڵێت،”ئیدارەی نوێی ئەمریكا پاڵپشتی حكومەتی مستەفا كازمی دەكات”.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەریە ڕایگەیاندووە، ئیدارەی نوێی ئەمریكا پاڵپشتی حكومەتی مستەفا كازمی دەكات، چونكە دیموكراتەكانی ئەمریكا بەوە ناسراون بایەخ بە دۆسیەی مافەكانی مرۆڤ ‌و ئازادی میدیا‌و رۆژنامەگەریی دەدەن ئێستا بەندێكی تریشیان بۆ ئەجێندای خۆیان زیادكردووە كە روبەڕووبونەوەی گەندەڵی‌و سپیكردنەوەی پارەیە لەسەر ئاستی جیهان‌و لەناویشیدا عێراق لە باكوریەوە بۆ باشور.

لەبارەی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە عیراق ڕایگەیاندووە، ئەگەر بەغدا دەیەوێت با بێت هەموو نەوتی هەرێم ببات، بەڵام بەمە رازی نییە، نایانەوێت‌ و دەڵێن ئەمە باشترە 250 هەزار بەرمیلیمان ڕادەست بكەن چ نەوتەكە یان داهاتەكەی، ئەوەی دەمێنێتەوە بەوە خەرجییەكانی خۆیان دابین بكەن.

ئاشكراشیكردووە، كە هەموو سەركردەكانی كورد بەشداربوون لە بڕیاری سازدانی ریفراندۆمدا، من عەرابی ریفراندۆم نەبووم‌ و لێدوانم هەیە، كە دەڵێم ریفراندۆم بەواتای جیابونەوە لە عێراق یان دروستكردنی دەوڵەتی كوردی نییە لە ڕۆژی دواتردا، لەسەر ئەم لێدوانەش رەخنەی زۆرم لێگیرا، بەڵام پێموتم من وەزیری دەرەوەم‌و لەئێوە زیاتر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی دەزانم.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان