سەردێر

بەوێنە؛ نۆژەنكردنەوەی پردی قەرەگۆل دەستی پێكرد

خەڵك
بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی پردی قەرەگۆل، ماوەی دوو ڕۆژە لەو ئاستەی ڕێگاكە،كراوەتە یەك سایدی دوو ئاڕاستە ، كە پردەكە ڕێگایەكی سەرەكییە و ئیدارەی گەرمیان و شارۆچكەكانی دەربەندیخان و شارەزوور بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.

پردی قەرەگۆل مەرزەكانی پەروێزخان لە ئیدارەی گەرمیان و و مەرزی پشتە لە سنوری شارەدێی بەمۆ-شی لەسەرە، شۆفێرانی ڕێگاكە دەڵێن،”بەهۆی كۆنی پردەكە و زۆری لۆدی ئۆتۆمبیل بەردەوام كێشەی چاڵ و چۆڵی لە ڕێگاكەدا هەیە”.

لە ئێستادا بەردەوام تیمی بەڕێوبەرایەتی پاراستن و چاكسازی سلێمانی كاری تێدا دەكات بۆ ئەوەی لە خێراترین كاتدا بە ڕووی شۆفێراندا بكرێتەوە.

پردی قەرەگۆل زیاتر لە 60 ساڵ دەبێت لە لایەن كۆمپانیاییەكی ئەڵمانی دروستكراوە، ساڵانە چاڵ و چۆڵییەكانی لە لایەن شارەوانی و خەڵكی گوندەكەوە چاك كراوە بەڵام ئەمجارە لە دەسەڵاتی ئەوان دەرچووە و پێویستی بە چاكسازی بنەڕەتی هەیە.

No description available.No description available.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان