سەردێر

جەمیل بایك؛ ئەگەر پارتی پشتیوانی توركیا نەكات كێشەكانی دیكە ئاسان چارەسەر دەبن

خەڵك
هاوسەرۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، كە كەس ناتوانێت بڵێت بەرخۆدان مەكەن و تێمەكۆشن، ئەم بزووتنەوەیە لەدژی ڕادەستبوون و خیانەت سەری هەڵداوە ، هەتا كۆتاییش لەدژی ئەوە تێدەكۆشێت،دەشڵێت،”ئەگەر پارتی بەرگریی سەربازیی لە توركیا نەكات كێشەكانی دیكە ئاسان چارەسەر دەبن”.

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە)، لە بەرنامەیەكی تایبەتی تەلەفیزیۆنی (ستێرك)دا، ئێوارەی ئەمڕۆ پەخش دەكرێت ڕایگەیاندووە، كەس ناتوانێت بڵێت بەرخۆدان مەكەن و تێ مەكۆشن ، ئەم بزووتنەوەیە لە دژی ڕادەستبوون و خیانەت سەری هەڵداوە، هەتا كۆتاییش لەدژی ئەوە تێدەكۆشێت .

ڕاشیگەیاندووە، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەگەر بەڵێن بدات ، كە بەرگریی سەربازیی لە توركیا نەكات و خزمەتی سیاسەتی قڕكرن نەكات ، ئەوان كێشەكانی دیكە ئاسان چارەسەر دەبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ، لەسەر ناوی بزووتنەوەكەمان بەڵێن بە گەلی كورد و گەلانی جیهان دەدەم، ئێمە پێگەی باشوور و پێشمەرگەشمان قبوڵە و هیچ كێشەیەكمان لەگەڵیاندا نییە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان