خەڵك
بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێك منداڵێك گیانی لەدەستدا و چوار منداڵی دیكەش برینداربوون .
ئەحمەد زەرگوشی، بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 20-1-2021 پێنج منداڵ لە گەڕەكیكی شارەدێی گولـلە هاوەنێكی كۆنیان دەستكاری كردووە لە ئەنجامدا گوللـە هاوەنەكە تەقیوەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە یەكێك لە منداڵەكان گیانی لە دەستداوە و چوار منداڵەكەی دیكەش برینداربوون.