خەڵك-
پێشنوێژ و ووتارخوێنی مزگەوتی ئیسراو میعراج لەبارەی فیلمە ئێرانیەكە لەوتارەكەیدا ڕایگەیاند،خودای گەورە فەرمانمان پێدەكات ڕێز لەیەكتر و لەنەتەوە جیاوازەكان بگرین، بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردووش وڵاتی ئێران فیلمێكیان دروست كردوە بۆ ئیهانەكردنی پێشمەرگە و بەڕەمز و سەركردایەتی و تادەگاتە جەنابی سەرۆك بارزانی، هیوادارین وانەبوایە بەڵام دروست بوو بەداخەوە ئەمەش جێگای نیگەرانیە.
مامۆستا رەعد ئۆمەربلی، پێشنوێژ و ووتارخوێنی مزگەوتی ئیسراو میعراج لەبارەی فیلمە ئێرانیەكە لەوتارەكەیدا ڕایگەیاند، خودای گەورە فەرمانمان پێدەكات ڕێز لەیەكتر و لەنەتەوە جیاوازەكان بگرین، هیچ نەتەوەیەك لەنەتەوەیەكی تریش پیرۆزتر نیە بۆ ئەوەی منەت بەسەر یەكترەوە بكەن، تەنانەت لەماڵ و ئەوەی هەتە نابێت بەكەم سەیر بكرێت، بەڵام چۆن دەكرێت ڕۆڵی نەتەوەیەك و سەركردەی نەتەوەیەك بەكەم بزانرێت و زۆڵم و ستەمی لێ بكرێت.
دەشڵێت، زیاتر لە ١٠٠ ساڵەلەدوای سایكس بیكۆ كورد كەكراوە بەچوار پارچە بەشێوازی جیاواز زۆڵم و ستەمی لێ دەكرێت و لەژێر ئەو زوڵمە دەتاوێنرێتەوە، كەچی كورد لەوپەڕی دینداری و ڕەوشت ڕێزگرتنی لەلایە، بەڵام بەرامبەرەكەی ئەوەشی پێ ڕەوا نیە و پێی زۆرە.
وتیشی، كورد لەباشوری كوردستان بەكیمیاباران و ئەنفال و كۆچ و تاڵانكردن و چەندین شێوازی تر ئازار دراین، لەچەند ڕۆژی ڕابردووش وڵاتی ئێران لەگەڵ ئەوەی دراوسێین و بەشدارین لەگەڵ یەكتر لەزۆر شت، كەچی فیلمێكیان دروست كردوە بۆ ئیهانەكردنی پێشمەرگە و بەڕەمز و سەركردایەتی و تادەگاتە جەنابی سەرۆك بارزانی، هیوادارین وانەبوایە بەڵام دروست بوو بەداخەوە ئەمەش جێگای نیگەرانیە.
باسی لەوەشكرد، سەلاحەدینی ئەییوبی بۆ هەموو گەلەكان ڕۆڵی باشی هەبووە، سەركردەكانی تریش لەشێخ سەعیدی پیران و تا دەگاتە جەنابی مام جەلال رەحمەتی خودای لێبێت شتی باش گوتراوە و كاری چاك كراوە سەڕەڕای هەبوونی گلەیی و گازاندە، بەڵام ئەوەی هەیە غەدر لەمییللەتی كورد كراوە.