سەردێر

لە هەرێمی كوردستان 68 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوودای تایبەت بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە 68 حاڵەتی تووشبوون 1 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 533 حاڵەتی چاكبوونەتەوە دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە” 4292 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 11 كەس و سلێمانی 10 كەس و لە گەرمیان 5 كەس و لە دهۆك 42 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە” 533 كەس چاكبوونەوە و 1 كەسیش گیانی لەدەستداوە”.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەڵێت:”كۆی گشتی حاڵەتەكانی تووشبوون گەیشتۆتە 105980 حاڵەت، و لەو ژمارەیەش 97843 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە و 3467 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوە”.