سەردێر

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، بەهۆی دروستبوونی تەم لەنێو شار و دەوروبەری، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لەئێستادا لە بەشێكی شاری سلێمانی و دەوروبەری تەم دروستبووە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەین خیبَراییەكانیان كەم بكەنەوە و لایتی تەم داگیرسێنن و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن”.

پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی 29ی كانوونی دووەمی 2020، ئاماژە بە هاتنەبەری تەوژمێكی بارانبارین دەكەن لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیش دەكرێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەرفر ببارێت.