وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە هاوبەشێكی بەهێز بۆ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەمێننەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: هێزەكانی سوریای دیموكرات ناتوانن بەتەنیا پارێزگاری لەو هەزارەها خێزان و زیندانیكراوانەی تیرۆریستانی داعش بكەن كەلەژێر دەسەڵاتیاندایە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: هەسەدە پشكی شێری لەجەنگی دژ بەتیرۆر بەردەكەوێت و وەك هاوبەشێكی بەهێز لەگەڵماندا دەمێننەوە.
لەبارەی هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا لەسەر بارودۆخی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی خستووەتەڕوو: هەسەدە ناتوانن بەتەنیا بەردەوام بن لەڕیشەكێشكردنی تیرۆر، ڕاشیگەیاندووە: ئەمریكا لەنزیكەوە هاوكاری و پشتیوانی لەهاوبەشەكانی وەكو هەسەدە و كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و تیمەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەباكوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكات.
خەڵك – بەشی هەواڵ